English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێت بلانچێت لە فێستیڤاڵکی فیلمی ڤینسیا بەشدارە
2018-09-02 [11:00 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری سینەماییە، کێت بلانچێت، لە 75مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینسیادا بەشدارە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵدا تێپەڕی.

 

ئەو خانمە ئەکتەرە لەرێگەی فیلمی سینەمایی "A Star Is Born" لەچالاکییەکانی فێستیڤاڵدا بەشدارە و لە بەشی پێشبڕکێدا بەشدارە کە یەکەم نمایشی لەم فێستیڤاڵدا بەڕێوەدەچێت.

 

بلانچێت، تەمەن 29 ساڵ، بە جلێکی رەش و سپی دەرکەوت کە لە دیزاینی ئەرمانی بوو بەهۆیەوە سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا.

 

خەڵاتی شێڕی زێڕینی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینسیا بە خانمە ئەکتەری سینەمایی، ڤانیسا ردیگریف بەخشرا.

 

خەڵاتەکە رێزگرتنە لە تەمەنێک چالاکی لە بواری سینەمادا، بەو ئەکتەرە سینەماییە.

 

"First Man" فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵەکەیە و باس لە ژیانی کەشتیوانی ئاسمانی ئەفسانەیی، نیل ئارمسترۆنگ دەکات کە بەوە ناسراوە، یەکەم کەس بووە چووبێتە سەر مانگ لە ساڵی ١٩٦٩.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی دامین شازیلە و لە سیناریۆی جۆش سنگەرە و لە هەریەک لە ریان گۆسلینگ، کلیر فۆی و پابلۆ شرایبەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

 

ئەم دووەم فیلمی ئەو دەرهێنەرەیە کە لە دەستپێکی فێستیڤاڵی ڤینسیا نمایشدەکرێت و پێشتر بە فیلمی "La  La Land" بوو.





ئەم هەواڵە 5452جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad