English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی ده‌رهێنه‌رێکی کورد له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی منداڵان و مێرمنداڵان بەشداردەبێت
2018-09-02 [12:05 PM]

ZNA – تاران


فیلمی چیرۆکیی "ئیستادیۆم" له‌ ده‌رهێنانی که‌یوان فه‌هیمی ده‌رهێنه‌ری کورد، له‌ سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌رگیرا.

 

ئەم بەرهەمە له‌ به‌رهه‌مێنانی سه‌میرا مه‌رزبان، که‌یوان فه‌هیمی و شارۆ فیلم له‌گه‌ڵ 10 کورته‌ فیلمی دیکه‌ له‌ سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رکابه‌ری ده‌کات.

 

ئه‌م کورته‌ فیلمه‌لە‌ 15 خوله‌ک به‌سه‌رهاتی کوڕێکی مێرمنداڵ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ بۆ رۆیشتنی بۆ ئیستادیۆمی یاریگای تۆپی پێ له‌ ماشێنه‌که‌ی باوکیدا خۆی ده‌شارێته‌وه‌، به‌ڵام باوکی ناچێت بۆ یاریگا و تووشی به‌سه‌رهاتێکی دیکه‌ ده‌بێت.

 

فه‌هیمی، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ده‌رهێنانی شانۆ و وانه‌بێژی کارگه‌ی فیلمسازیی شێوازی ئه‌زموونی له‌ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد که‌ چالاکی خۆی له‌ ساڵی 1997 به‌ ئاماده‌کردنی کورته‌ فیلم له‌ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی مه‌هاباد ده‌ستپێکرد و به‌رهه‌مهێنانی 6 کورته‌ فیلمی چیرۆکی له‌ کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه‌.

 

ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نه‌ چالاکه‌کان له‌ بواری فیلم چێکردن و کاروباری سینه‌مایی به‌ ئه‌زموونی 32 ساڵ له‌ شاری مه‌هاباد له‌ ناوچه‌ی موکریان له‌ باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا.

 

سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به‌ به‌رپرسایه‌تی عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد له‌ 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی له‌ دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له‌ وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 1666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad