English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ٣٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری ناته‌ پاکستان
2018-09-02 [12:24 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئاشکرایکرد ئەو هاوکارییەی بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشکەشی پاکستان دەکرا، هەڵوەشێندراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پاکستان نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو پێویست بەرەنگاری تیرۆر بێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كه‌ی به‌بڕی 300 ملیۆن دۆلار بڕیوه‌.

پنتاگۆنیش له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وتی، ئەگەر کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕینی ئه‌و بڕه‌ هاوكارییه‌ پەسەندبکات، ئەوا بۆ بواری دیكه‌ خەرج دەکرێت.

شارەزای بواری ئاسایش و جەنەراڵی خانەنشین، مەحمود شا رایگه‌یاند، ئەم بڕیارەی ئیداری ترەمپ زۆر بەبێ عەقڵانە دراوە.

وتیشی، پێموانییە ئەمریکا بتوانێت لە رێگەی ئەم جۆرە بڕیارانەوە فشار بۆ سەر پاکستان بهێنێت.

مەحمود شا باسی له‌وه‌ كرد، ئەو هاوکارییەی کە بڕدراوە گرنگییەتی ئەوتۆی نییە، بەڵام ئەوەی کە کاریگەریی دەکەوێتە سەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و سیاسەتەکانن.





ئەم هەواڵە 5317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad