English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی سی ئای ئەی: من بۆب مارلیم کوشتووە
2018-09-02 [12:21 PM]

ZNA – هەولێر


ئەندامێکی دەزگای هەوڵگری ئەمریکی CIA بەر لە مردنی ئاشکرای کرد، ئەو بکوژی گۆرانیبێژی ریگی، بۆب مارلییە و ئەو بە نەخۆشی شێرپەنجە نەمردووە.

 

رۆژنامەیە "دەیلی ستار" چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەو ئەندامی هەواڵگرییە بڵاوکردووەتەوە، کە ناوی بێل ئۆکسلییە و تەمەنی 79 ساڵە و لە میانەی چاوپێکەوتنەکەیدا ئەم نهێنەییە ئاشكرا کرد کە بەر لە 37 ساڵ ئەنجامیداوە.

 

ئەو ئاژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو نهێنییە بۆ ئەوە ئاشکرا ناکات تاوەکو دەروونی خۆی ئاسوودە بکات، بەڵکو وەک شانازییەک دەیخاتەڕوو کە لە پێناوە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵانی نێوان 1974 تاوەکو 1985، سی ئای ئەی، 17 کەسایەتی بەهۆی بیروبۆچوونی ئایدۆلۆژییەوە کوشتووە و ئامانجی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بووە.

 

ئەو ئەندامی هەواڵگرییە روونیکردەوە، ئەو خۆی وەک پەیامنێر نیشاندابوو و داوای ئەنجامدانی هەڤپەیڤینێکی لێکردبووە و ئەویش داواکەی قبوڵکرد، دواتر جووتێک پێڵاوی وەرزشی بە مارلی بەخشیوە و داوای لێکردووە لەپێی بکات.

 

ئەوکاتەی مارلی پێڵاوەکەی لەپێ کردووە، یەک بە دەنگی خۆی هاوری کرد، لەبەرئەوەی بزمارێکی تێدابووە و کاری ئەم بزمارە ئەوە بووە شێرپەنجەی پێست لە لەشیدا بڵاوبکاتەوە.

 

بۆب مارلی، بەهۆی بیروباوەڕە ئاینییەکانییەوە، چارەسەری پزیشیکی وەرنەگرت و لە تەمەنی 36 ساڵیدا لە ساڵی 1981ـدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد.

 





ئەم هەواڵە 1501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad