English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆ نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراو له‌ عه‌لاوی جیابوونه‌وه‌
2018-09-02 [02:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆ نوێنه‌رای هه‌ڵبژێردراوی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی جیابوونه‌وه‌ و چوونه‌ پاڵ هاویه‌په‌یمانی هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی جه‌مال كه‌ربولی.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی نوێنه‌ره‌ جیابووه‌كاندا هاتووه‌، بۆ پابه‌ندبوونمان به‌ پرۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ متمانه‌ و ویستی ده‌نگده‌رانمان بۆ كاركردن به‌دڵسۆزی بۆ گه‌ل و خه‌ڵكی پارێزگاكه‌مان كه‌ ئازارو مه‌ینه‌تی زۆریان چه‌شت تاكو ده‌نگیان پێداین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵسۆزی خۆمان ده‌رده‌خه‌ین.

به‌یاننامه‌كه‌ وتیشی، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بچنه‌ شوێنی خۆیان دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و پرۆژه‌ی كه‌سی بۆیه‌ ئێمه‌ پرۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتمان له‌ ناو هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌ڵبژارد.

نوێنه‌ره‌كان بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ "كه‌ریم عه‌فتان جومه‌یلی، جاسم حسین جه‌باره‌، یه‌حیا غازی ئه‌لمه‌حه‌ممه‌دی، كه‌ریم یوسف ئه‌بو سۆده‌، یه‌حیا له‌عیساوی، سه‌میعه‌ محه‌ممه‌د غه‌لاب، زه‌یتون ئه‌لدوله‌یمی، نایف مكه‌یف شه‌مه‌ری و ئیبتسام محه‌ممه‌د ده‌رب.





ئەم هەواڵە 5863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad