English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئاماری كوژراو و برینداربووانی مانگی هه‌شت له‌ عێراق
2018-09-02 [03:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی كرده‌ی‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی ئابی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٩٠هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و ١١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ئه‌ژمار كراون.

 ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی ئابدا تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٨٢ کوژراو و ١١٣ بریندار بووە.

پارێزگای بەغدا به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ‌٧٧ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ ٢٤ كه‌س كوژراون و ٥٣ كه‌سیش بریندار بوون‌.

 دوای ئه‌و پارێزگای نەینەوا دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ ٢٩ كوژراو و ١٠ بریندار و لە پارێزگای ئەنبار شه‌ش كه‌س كوژراون و ٢٦ كه‌سیش بریندار بوون.

ژمارەی قوربانیانی پارێزگای ئەنبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکەوە بە یونامی دراوە تاکو کۆتایی رۆژی ٣٠ی ئاب.

 





ئەم هەواڵە 1984جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad