English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم گەنجە لە لایڤی فەیسبوک خۆی کوشت 
2018-09-02 [05:05 AM]

ZNA – ھەولێر 


گەنجێک لە قەزای کۆیە لە لایڤی فەیسبووک خۆی دەکوژێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیبووی 'بەیانی پرسەیە'. گەنجەکە لە لایڤەکەدا بە ھاوڕێکانی دەڵێت، بیری ھەمووتانم کردبوو و گەردنی ھەمووشتان ئازادبێت. 


دوای ئەو پۆستەی لە فەیسبووک کردوویەتی لە پۆستێکی دیکەدا دەنووسێت، "لەم ژیانە زۆر حەزم لە تۆڵەکردنەوە بوو لەو کەسانەی ئازاریاندام، بەداخەوە ئەو کەسەی ئازاریدام کەسم بوو".

 

ھاوڕێکانی لە فەیسبووک کۆمێنتیان بۆی نووسیووە و بەشێکیان داوای لێدەکەن کە ئارام بگرێت و ھەموو شتێک چارەسەری ھەیە، بەڵام دواتر ئەو گەنجە لەنێو ئۆتۆمبێل لایڤێک دەکاتەوە و خۆی دەکوژێت. 


بەشێک لە ھاوڕێکانی لەژێر پۆستەکان و لە کاتی لایڤەکەدا قسەی لەگەڵ دەکەن و دوای لێدەکەن ئەو کارە نەکات، بەڵام ئەو ھیچ کاردانەوە و وەڵامێکی بەرامبەر قسەی ھاوڕێکانی نابێت و بەھیچ شێوەیەک وەڵامی کۆمێنت و قسەی ھاوڕێکانی ناداتەوە. 

شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە سەبارەت بەو رووداوە رایگەیاند: "کاژێر ٣:٠٠ـی بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢-٩-٢٠١٨)  پۆلیس ئاگادارکرایەوە لە ھەبوونی تەرمێک لەسەر چیای ھەیبەت سوڵتان، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنەکە دەرکەوت گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵانە بە گولـلەی دەمانچە خۆی کوشتووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە دەڵێت: "گەنجەکە ناوی (ھەوار عەلی)ـە و بەرلەوەی خۆی بکوژێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا پۆستی کردووە و نووسیویەتی، 'سبەی پرسەیە' و بەر لە خۆکوشتنیشی پەیوەندی بە چەند کەسێکییەوە کردووە و داوای گەردن ئازادی لێکردوون و لەو پەیوەندییە راستەوخۆیەدا لەگەڵ کەسوکارەکەیدا دوای بیستنی دەنگی گولـلە لایڤەکە داخراوە".

لەدوای ئەم رووداوە بەشێک لە ھاوڕێکانی ئەو گەنجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کۆمێنت دەنووسن، یەکێک لە ھاوڕێکانی دەنووسێت، سەیری لایڤەکەیمکرد کە گوێم لە دەنگی بوو دڵم بوو بە ئاو، خوایە گیان لە قسەکانی و گۆرانییەکانی دیارە چەند بێتاقەتە.

یەکێکی دیکە لە ھاوڕێکانی لە فەیسبووک بۆی نووسیووە، تخوا کێ و چی ھەیە لە ژیانی خۆت گرنگ تر، تاوەکو شایەنی ئەوەبێت دوای ئەو خۆت بکوژی، دەبێت ئەو کەسە کێ بێت و عەزابی ویژدانی ئێستا چۆن ئازاری بدات. 

لەدوایین قسەکانی ئەو گەنجە کە لە کاتی لایڤەکەدا کردوویەتی دەڵێت، زۆر بیری ئەو شوێنەم دەکرد و زۆر دەمێک بوو نەھاتبووم، گەردنی یەک بە یەکتان ئازابێت و بیری ھەمووتانم کردبوو. دوای ئەو قسانە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە چەند جارێک دەنگی ھێنانەوەی میللی چەکەکەی دێت و دواتر ڤیدۆکە تەواودەبێت.

 

 


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 





ئەم هەواڵە 9022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad