English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی .. بەرشەلۆنە کەرنەڤاڵی گۆڵ تۆمارکردن ساز دەکات 
2018-09-02 [05:56 AM]

ZNA – ھەولێر 




لەمیانەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ھۆیسکای کرد . 

یانەی بەرشەلۆنە توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی ٨ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بۆ یانەی ھۆیسکا . 

گۆڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی ١٦ و ٦١ لەرێگەی یاریزان میسی و لە خولەکەکانی ٣٩ و ٩٢ لەلایەن لویس سوارێز و لە خولەکی ٤٨ لەلایەن دیمبلی و لە خولەکەی ٥٢ لەلایەن ئیڤان راکیتیچ و لە خولەکی ٨١ لەلایەن جۆردی ئەلبا تۆمارکران (لەخولەکی ٢٤ یش بەرگریکاری یانەی ھۆیسکا گۆڵێکی بەھەڵە لە خۆیان تۆمارکرد) ، ھەروەھا گۆڵەکانی یانەی ھۆیسکا لە خولەکەکانی ٣ و ٤٢ لەلایەن یاریزانان خوان ھێرناندز و ئەلیکس گایار تۆمارکران. 


بەم ئەنجامەی یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ پێشەنگی لالیگای وەرگرت و یانەی ھۆیسکا بە ٤ خاڵ لە پلەی سێزدەیەم مایەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad