English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما چی له‌ مێشك ده‌كات
2018-09-03 [05:21 AM]

هەولێر _ ZNA



زاناكان له‌ زانكۆی هارڤارد هۆشداری له‌سه‌ر مه‌ترسی و زیانه‌كانی پله‌ی‌ گه‌رما له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك ده‌ده‌ن به‌ تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ له‌به‌ر تیشكی خۆردا بمێنێته‌وه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما توانای جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌ش دروست ده‌كات ه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 75 ساڵدایه‌.

ئه‌م توێژه‌ره‌وانه‌ ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ شوێنێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌ ماوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما هه‌وای فێنكیان ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وه‌ %13 ئه‌گه‌ر داڕمانی توانا مێشكیه‌كانیان كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ شوێنی فێنك ده‌ژین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌ی‌ گه‌رمای به‌رز توانا مێشكیه‌كانی خوێندكار به‌ ڕادده‌ی‌ %30 بۆ 50 داده‌به‌زێنێت.


مانه‌وه‌ له‌ شوێنی گه‌رم كه‌ پله‌كانی گه‌رما تیایدا به‌رز بێت ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كانی وه‌ك "دڵ و سنگ" زیاد ده‌كات و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رگه‌ نه‌گرێت ببێته‌ هۆی مردن.





ئەم هەواڵە 10216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad