English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كوردیش خۆی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه‌
2018-09-03 [05:31 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق يه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجام بدات، دوێنێ ژمارەیەك لایەنی عێراقی كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانیان راگەیەند، بەڵام ھێشتا ھێزە كوردییەكان خۆیان یەكلایی نه‌كردۆته‌وه‌ .

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك، بڕیارە ئەمڕۆ يه‌كه‌م دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەبچێت و تێدا په‌رله‌مانتارانیش سوێندى ياسايى بخۆن.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ھەريه‌ك له‌ موقتەدا سه‌در، حەیدەر عەبادی، ئەیاد عه‌لاوى و عەمار حەكیم، لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانيان راگه‌ياند.

پێویستە لە یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان  گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دیاربێت، تاكو پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوویی پێبسپێردرێت.

لە لایەكی دیكە نووری مالیكی، سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھاوپەیمانی "بینا" گەورەترین كوتلە دەبێت و حكوومەتی داھاتوو پێكدەھێنێت.

بینا ناوی ھاوپەیمانێتی نێوان فەتحی ھادی عامری و دەوڵەتی یاسای نووری مالیكییە.

ھاوكات، فالح فەیاز، سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا ئاشكرایكرد، چاوەڕێ دەكەن كوردیش بچێتە نێو ھاوپەیمانێتیە نوێیەكەیانەوە. ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ ھاوپەیمانی نوات گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیان راگەیاند.

 

 





ئەم هەواڵە 3934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad