English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قه‌یس خه‌زعه‌لی : خۆشحاڵی ده‌رمه‌بڕن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی دواجار پێده‌كه‌نێ زۆرتر پێده‌كه‌نێ
2018-09-03 [05:56 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی،  له‌ كاردانه‌وه‌ی راگه‌یاندنی "گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی" رایگه‌یاند: "په‌له‌ له‌ راگه‌یاندنی كوتله‌ گه‌وره‌كه‌ مه‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق، چونكه‌ ئه‌وه‌ی دواجار پێبكه‌نێ زۆرتر پێده‌كه‌نێ".

عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به‌شێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، دوای ئه‌وه‌ی سه‌در و عه‌بادی و حه‌كیم و عه‌لاوی چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ خۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕانكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به‌ یه‌ك گرووپ به‌شداریی بكه‌ن.

له‌كاردانه‌وه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان شه‌وی رابردوو خه‌زعه‌لی له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسی: "په‌له‌ مه‌كه‌ن و خۆشحاڵی ده‌رمه‌بڕن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی دواجار پێده‌كه‌نێ، زۆرتر پێده‌كه‌نێ، چاوه‌ڕوانبن تا ته‌م و ژاوه‌ژاوه‌كه‌‌ ده‌ڕه‌وێته‌وه، ئه‌وكاته‌ ته‌نها راستی ده‌رده‌كه‌وێ‌".

شه‌وی رابردوو هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و سائیروون و حیكمه‌ و وه‌ته‌نییه‌ و چه‌ند هێزێكی دیكه‌ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و رایانگه‌یاند كه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌یان به‌ 177 په‌رله‌مانتار له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی و فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری رایانگه‌یاند گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و 145 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ خۆ ده‌گرێت.

به‌ڵام هێشتا كورد له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی.

 





ئەم هەواڵە 2362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad