English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شقه‌
2018-09-03 [06:19 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌كه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی سوریا  ئه‌مرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران  بە سەردانێک گەیشتە دیمەشقی پایتەختی ئه‌و ووڵاته‌ .

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی  تەسنیمی ئێرانی، سەردانەکەی زەریف یەک هەفتە لە دوای سەردانی وەزیری بەرگری ئێران دێت بۆ دیمەشق کە لەو سەردانەی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی رێککەوتنامەیەکی هەماهەنگی بەرگریان واژۆکرد.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لە پاڵپشتیکەرانی مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا  لە دەسەڵات و بۆ ئەوەش یارمەتی سەربازی زۆری پێشکەش بە دیمەشق کردووە.

ئەسەد ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری ئیدلب و بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارەش، دواین پێگەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەناو دەبات.

 





ئەم هەواڵە 3055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad