English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا سه‌ری سوڕماوه‌ له‌ هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی موشه‌كی ئێرانیی بۆ عێڕاق
2018-09-03 [06:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق سەرسوڕمانی خۆی لەو ھەواڵە راگەیاندووە کە تیایدا ھاتووە ئێران چەندین جۆر موشەکی خۆی گواستووەتەوە بۆ عێڕاق، ھەروەھا ھەواڵەکەی بە بانگەشەی بێبەڵگە وەسفکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا وتوویەتیی خۆی بە ناچار نازانێت وەڵامی بانگەشەی بێبەڵگە بداتەوە و جەختیشی کردووەتەوە کە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی ئەم وڵاتە دەبێ پابەندبن بە بەندی حەوتەمی دەستوور کە ئەو بەندە بەکارھێنانی خاکی عێڕاق وەک بنکەی سەربازیی یان راڕەوێک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی وڵاتان بەکار بھێنرێت.

بەندی حەوتەمی دەستووری عێڕاق ئاماژە بە حزبی بەعسی لەناوچوو و گروپە تیرۆریستییەکان دەکات و دەڵێت پێویستە حکومەت بەرەنگاری ھەموو شێوازەکانی تیرۆریسم ببێتەوە و دەبێ ھەوڵبدات خاکی ئەم وڵاتە بپارێزێت تا نەبێتە بنکەیەک یان گۆڕەپانێک بۆ کردەوەی تیرۆریستیی.

وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە بەیاننامەکەدا سەرەڕای سەرسوڕمانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکە، بەڵام ھەواڵەکەی بە تەواویی و بە راشکاوانە رەت نەکردووەتەوە.

شایەنی باسە کە لە ھەواڵ و راپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی موشەکەکانی ئێران بۆ عێڕاق، ئەوەش باس کراوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سێ جۆرە موشەکی گواستووەتەوە بۆ عێراق کە بریتین لە " زلزال " و " فاتح  ١١٠ " و " زولفەقار "، توانای ئەم موشەکانەش لە ئاست بڕینی مەودا لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.

سەرچاوە / بی بی سی





ئەم هەواڵە 6487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad