English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سنووری كه‌ركووك داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێك
2018-09-03 [06:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ھەواڵی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: تیرۆریستانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیان کردە سەر گوندی ئەلبوشاھری سەر بە شارەدێی یایجی لە باشووری کەرکوک. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە لەکاتی ھێرشەکەدا چەکدارانی داعش حەوت ھاووڵاتی مەدەنییان کوشتووە و پۆلیسێکیشیان بریندارکردووە و پاشان ھەڵاتوون. 

جێی ئاماژەیە لەئێستادا ھێرشەکانی داعش زۆر زیادی کردووە بۆ سەر گوند و شارەدێکانی ناوەڕاست و خواری عێراق و ڕۆژانە کوشتن و تەقینەوە و ڕفاندن لە ناوچەکانی عێراق ڕوودەدەن لەگەڵ ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند چەکدارانی داعش لە عێراق کۆتایی بەدەسەڵاتیان ھاتووە و نەماون.





ئەم هەواڵە 1633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad