English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن بایکۆتی نەوتی ئێران دەکات
2018-09-03 [06:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی سزاکانی ئەمەریکاوە، گەورە کۆمپانیا نەوتییەکانی ژاپۆن ئامادەکاری بۆ راگرتنی ھاوردەکردنی نەوت لە ئێران دەکەن.

وتەبێژی کۆمپانیای شۆوا شیڵ سێکیۆ بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە: "تۆکیۆ ھەوڵەکانی بۆ بەردەوامی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە، بەڵام بڕوامان وایە کە تۆکیۆ ناتوانێت ئەمەریکا رازیبکات".

بەگوێرەی ھەواڵێکی سایتی سپۆتنیک، ژاپۆن ٥.٣%ـی نەوتی خاو لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات، لە ئێستادا چاوی بڕیوەتە چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاکو ئەو کورتھێنانە پڕبکاتەوە.

پێش رێککەوتنامەی ئەتۆمی، ئەگەرچی ئێران ھێشتا سزای لەسەربوو، بەڵام وڵاتانی ژاپۆن و کۆریای باشوور دەیانتوانی بازرگانی نەوت لەگەڵ تاران بکەن، بەڵام ئەمریکا ئەمجارە سوورە لەسەر ئەوەی ھیچ وڵاتێک پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران نەمێنێت.

بڕیارە تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەمەریکا بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێران بگەڕێنێتەوە کە کڕینی نەوتی ئێران لە وڵاتانی دیکە قەدەغەدەکات.





ئەم هەواڵە 5242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad