ZNA-ههولێر
موزھیر عەزاوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی دیالە رایگەیاند کە بۆ راوەدوونانی شانەکانی داعش لە باشووری پارێزگای دیالە ئۆپرسیۆنیًَکی سەربازی ئەنجام دەدەن .
عەزاوی رایگەیاند کە ھێزە ئەمنییە ھاوبەشەکان لە پۆلیس و سوپا ئەمڕۆ دەستی بەو ئۆپراسیۆنە کرد لە دوو لاوە بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە باشووری ناحیەکانی بەھرۆز و کەنعان .
روونیشیکردەوە کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە لایەن فرۆکە جەنگیەکانی سوپای عێرقەوە پشتیوانی دەکرێت .
ئەم هەواڵە 5722جار خوێندراوەتەوە |