English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیس چوار ئاژاوه‌گێر ده‌ستگیر ده‌كات
2018-09-03 [06:55 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەێندراوێکدا دەستگیرکردنی ٤ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە دوای مەی خواردنەوەیەکی زۆر دەستیان کردبوو بە نانەوەی پشێوی لە ناو شاری پێنجوێن.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە: شەوی ٢-٩-٢٠١٨ ، ھێزەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ٤ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەستابوون بەدروستکردنی ئاژەوە لەسنوری قەزای پێنجوێن .

پۆلیسی سلێمانی رڕاشیگەیاندووە: لەدرێژەی گەڕانی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن بۆ زیاتر پاراستنی ئەمنییەتی سنوری قەزاکە توانرا ئەمشەو ٤ تۆمەتبار دەستگیربکرێت کە ھەستابوون بە خواردنەوەی مەیەکی زۆر و دروستکردنی پشێوی لەو ناوچەیە .

دەشڵێت: تۆمەتباران دانیشتوی دەرەوەی سنوری قەزای پێنجوێنن ، لە ئێستاشدا سەرجەمیان بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٣٨٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .





ئەم هەواڵە 2365جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad