English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەی ھەولێر گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێک مۆر دەکات 
2018-09-03 [12:11 PM]

ZNA – ھەولێر 



بەمەبەستی پتەوکردنی پێکھاتەی تیپەکەی یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێک مۆرکرد و گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێکردووە.


بەفەرمی یانەی ھەولێر گرێبەستی ھەریەکە لە یاریزانان ( بارزان شێرزاد، کۆسرەت بایز، حەیدەر قارمان، تاڵیب رەقیب، دیار یاخی) نوێکردەوە بەمەبەستی یاریکردن لە خولی نایابی عێراق.

ھەروەھا یانەی ھەولێر گرێبەستی یاریزان ( میران خەسرەو) نوێکردەوە، ئەم یاریزانە لە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی( شیمالی قەتەری) کرد.

وھەروەھا یانەی ھەولێر گرێبەستی گۆلپارێز ( رێباز عەبدوڵڵا) نوێکردەوە، کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر کرد
.
یانەی ھەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی ھێڵی بەرگری ( نوزاد عەبدولحەمید) مۆرکرد.

وا بریارە لە رۆژانی داھاتوو گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکانی تر بکرێت بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەست و ھەروەھا گفتوگۆ لەگەڵ چەند یاریزانێک بەردەوامە بۆ یاریکردن لە یانەی ھەولێر.


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | پەیجی فەرمی یانەی ھەولێر
 





ئەم هەواڵە 11599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad