English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسى كۆيكاى كۆرى چەند پڕۆژەیەکى گەورەى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردەى‌ ده‌كات
2018-09-03 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشەممە پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕاکابچە ـ RAKapchae بەڕێوەبەرى گشتیى ئاژانسى کۆیکاى كۆرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و شاندێکى یاوەرى كۆبووه‌وه‌.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بەڕێوەبەرى گشتیى ئاژانسى کۆیکا باسى له‌ پڕۆژە و پلانەکانیان لە هەرێمى کوردستان و دروستکردنى ئەو ‌چه‌ند قوتابخانه‌يه‌ى كرد كه له‌ هەرێم دروستی كردوون و لەم بارەوەش گوتى "له ‌مانگى ١٠ و ١١دا چەند پڕۆژەیەکى گەورەى تەواوکراوى پەروەردەیی ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردەى‌‌ ده‌کەین و سەرقاڵى تاوتوێکردنى ئەوەشین کە لە ماوەیەکى نێزیکدا چه‌ند قوتابخانەیەک نۆژەن بكه‌ينه‌وه‌ و كه‌لوپه‌لى پێویستیان بۆ دابین بکەین، لەگە‌ڵ چەندین پڕۆژەى دیکە له‌ بوارى پەرورەدەیی کە بۆ کارکردن لەسەریان بەردەوام لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە لە گفتوگۆداین". سەرەڕاى سوپاسکردنیان، وه‌زیری په‌روه‌رده خۆشحاڵی خۆی بە بەردوەوامى پڕۆژە و خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکانى ڕێكخراوی کۆیکاى کۆرى دەربڕی و گوتى: " ئومێدەوارم کارەکان باش و زوو تەواو بن بۆ ئەوەى قوتابیان و خوێندکاران سودى لى وەبگرن، هاوکارى ئێوە لە بیرەوەرى منداڵانى کورد دەمێنتەوە"، دواتر سوپاسى حکومەت و گەلى کۆریاى کرد کە دڵسۆزانە گرنگی به ‌ڕە‌وشی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و سێکتەرەکانى ترى خزمەتگوزارى لە هەرێمى کوردستان دەدەن.





ئەم هەواڵە 3064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad