English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لە ھەر جێیەك ھەرەشەی ئێرانمان لەسەر بێت رووبەرووی دەبینەوە
2018-09-03 [12:55 PM]

ZNA - هەولێر


وەزیری بەرگری ئیسرائیل جارێكی دیكە ھۆشداری دەداتە ئێران و لە وڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری ھێرش بۆسەر بنكە سەربازیەكانی ئێران لە عێراق دەڵێت لە ھەر جێیەكە ھەرەشەی ئێرانمان لەسەر بێت، رووبەرووی دەبینەوە.

ئاڤیگدۆر لیبەرمان ئەمرۆ لە كۆنفرانسێك لە تەلئەڤیڤ رایگەیاندووە، بە وردی چاودێری ھەموو گۆرانكاریەكان لە سووریا دەكەن و سەبارەت بە ھەرەشەكانی ئێرانیش دەڵێ ھێرشەكانمان تەنیا لە چوارچێوەی سووریادا نامێننەوە، بۆیە دەبێ ئەو پرسە بۆ ھەموو لایەك روون بێت.

لیبەرمان ھۆشداری داوە كە ھەر ھەرەشەیەك لە لایەن ئێرانەوە لە ھەر جێیەكەوە ئاراستەی ئیسرائیل بكرێت، ئەوان بە توندی روبەروی دەبنەوە و سەربەخۆیی ئەو ھەنگاوەشیان دەپارێزن.

ئەم گوتانەی لیبەرمان دوای ئەوە دێت كە چەند سەرچاوەیەك ئاشژكرایان كردبوو ئێران موشەكی بالستیكی داوەتە ھێزە چەكدارە شیئەكانی نزیك لە خۆی لە عێراق.





ئەم هەواڵە 5209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad