English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وروپا: پێویستە لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەدا ئەوەی لەدەستمان دێت له‌ ئیدلیب ئەنجامی بدەین
2018-09-03 [01:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگەیاند، ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیدلب له‌ ئارادایه‌، رەنگە دەرەنجامی رووخێنەری لەسەر ئەو خەڵکە هەبێت کە تا ئێستا لە رادەبەدەر ئازاریان بینیوە.

له‌میانی کردنەوەی کۆنفرانسی باڵیۆزانی یەکێتیی ئەورووپادا، فێدێریکا مۆگێرینی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تی، هێرشێکی گریمانەکراو بۆ سەر ئیدلب، رەنگە دەرەنجامی رووخێنەری لەسەر ئەو خەڵکە هەبێت کە تا ئێستا لە رادەبەدەر ئازاریان بینیوە. پێویستە لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەدا ئەوەی لەدەستمان دێت لەوبارەیەوە ئەنجامی بدەین.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش،

لە سووریا دوایین قەڵای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئیدلب-ە، چوار ملیۆن هاووڵاتیی مەدەنی تیادا دەژیت و نیگەرانی هێرشی رژێمی بەشار ئەسەد و پشتیوانانین بۆ سەر شارەکەیان. هەر پێکدادانێک لە ئیدلب کە خاوەنی پێگەیەکی ستراتیجییە، رەنگە ببێتە هۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەرفراوانی کۆچ بەرەو تورکیا و ئەورووپا.





ئەم هەواڵە 5116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad