English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەیرانی ئابووری لە ئێران بەھۆی دابەزینی نرخی تمەنەوە بەردەوامە
2018-09-03 [01:09 AM]

​ZNA - هەولێر


قەیرانی ئابووری لە ئێران رۆژ لەگەڵ رۆژ پەرە دەستێنێت و ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرانبەر بە تمەن بەرز بوویەوە.

ھەر دۆلارێکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە ٣ ئەیلوول، لە بازارەكانی ئێراندا بەرانبەر بە ١٣ ھەزار و ١٠٠ تمەن بوو. ئەمە لەكاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردوودا و بەھۆی قەیرانی ئابوورییەوە سەرۆك كۆماری ئێران لە پەرلەمان بەڵێنیی دا كە رێگە بە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار بەرانبەر بە تمەن نەدرێت و بۆ ھێوركردنەوەی دۆخی ناسەقامگیری بازاری ئەم ولاتە ھەموو ھەولێك بدەن.

بەرپرسانی ئێران نایشارنەوە كە دۆخی ئابووری ئێران خراپە و ئەگەر ھەیە لەگەڵ نزیك بوونەوە لە سەپاندنی قۆناخی دووھەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە خراپتریش بێت.





ئەم هەواڵە 7429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad