English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگرکەوتنەوە لە مۆزەخانەی نیشتمانیی برازیل
2018-09-03 [01:14 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاگرێکی گەورە لە مۆزەخانەی نیشتیمانیی بڕازیل لە ریو دی جانێریۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە ئاسەوارەکانی ناوی بوونە خەڵووز.

ئاگرەکە کاتژمێر ٧ و نیوی ئێوارەی یەکشەممە ٢ی ئەیلوول دەستی پێ کرد واتە کاتێک دەرگای مۆزەخانەکە بەڕووی سەردانیکەراندا داخرابوو. هێشتا روون نییە ئەم ئاگرە چۆن دەستی پێ کردووە.

هیچ راپۆرتێکیش لەبارەی برینداربوونی خەڵک بەهۆی رووداوەکەوە بڵاو نەکراونەتەوە. ئەم مۆزەخانەیەیە کە تەمەنی ٢٠٠ ساڵ دەبێت، ٢٠ هەزار پارچە ئاسەواری لەخۆ گرتبوو، لەوانەش بەشێکی زۆر لە ئاسەوارەکانی میسر و هونەری یۆنانی-رۆمانی و هەروەها یەکەم بەبەردبووەکانی دۆزراوە لە بڕازیل. نزیکەی ٨٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە کۆتاییدا توانیان ئاگرەکە کۆنترٶل بکەن.





ئەم هەواڵە 1366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad