English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن لە مانۆڕی هاوبەشی چین و رووسیا دەترسێت
2018-09-03 [01:17 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری بەرگریی ژاپۆن سەبارەت بە کاریگەریی چالاکی و مانۆرەکانی چین و رووسیا لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی وریایی دەدات.

ئیتسونۆری ئۆنۆدێرا دەڵێ، چین لە مەودای ئاسمانی و دەریایی نزیک لە ژاپۆن پەرە بە توانا و چالاکییە سەربازییەکانی خۆی دەدات و بەم هۆیەوە ئاسایشی ژاپۆن زۆر لەوەی پێنج ساڵ پێش پێشبینییان کردبوو، خێراتر دەکەوێتە مەترسییەوە. وەزیری بەرگریی ژاپۆن هەروەها رەخنەی لە کۆبوونەوی لووتکەی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور گرت که تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ داماڵینی چەکی ناوەکیی کۆریای باکووری لێ نەکەوتووەتەوە و لە ئەنجامی ئەمەشدا جیا لە چین، هەڕەشەی موشەکەکانی کۆریای باکووریش لەسەر ژاپۆن بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 5626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad