English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیفا سێ یاریزان دەست نیشان دەکات بۆ باشترین یاریزانی جیھان 
2018-09-03 [01:35 AM]

ZNA – ھەولێر 




فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ناوی ئەو سێ یاریزانەی دیاریکرد کە ئەم ساڵ پاڵێوراون بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان. 

یاریزانەکانیش بریتین لە لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی کرواتیا و یاریزان کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس و ھەڵبژاردەی پورتوگال و یاریزان محمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول و ھەڵبژاردەی میسر . 

دەست نیشانکردنی ئەو سێ یاریزانە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا , بەتا یبەتی دوای دوور خستنەوەی میسی و گریزمان و ئمپاپی لەم خەڵاتە . 

چاودێرانی وەرزشی دەڵێن لەنێو ھەموو یاریزانەکان ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ھەڵبژاردەی فەرەنسا شایستەتر بوو بۆ بە دەستھێنانی ئەو خەڵاتە بەپێی ئەوەی ئەم ساڵ توانی سێ نازناوی گرنگ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی و یانەکەی بەدەست بھێنێت ، کەچی لەلایەن فیفاوە دوور خراوەتەوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad