English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترۆریستان لە ئەفغانستانەوە پێوەندییان بە بەریتانیاوە هەیە
گەڤین ویلیامسن، وزیری بەرگریی بەریتانیا
2018-09-03 [01:45 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، بەڵگەیان لەبەردەستە کە دەیسەلمێنێت گرووپە تیرۆریستییەکانی ناو ئەفغانستان پێوەندییان بە شانەکانیان لە بەریتانیا هەیە.

گەڤین ویلیامسن بە تەلەڤزیۆنی سکای نیووز راگەیاند، ئەم گرووپانە بۆ سەر وڵاتەکەی مەترسییەکی راستەقینەن.

ئەم لێدوانەی ویلیامسن لەکاتێکدایه کە ‌کۆمەڵێکی سەربازیی دیکەی بەریتانیا ئەم هەفتەیە گەیشتنە ئەفغانستان.

تێرێزا مێی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا رایگەیاند، ٤٤٠ ستافی سەربازیی دیکەیدەنێریتە ئەفغانستان. جگه لە ١٦ هەزار سەرباز و ستافی سەربازیی ئەمریکی، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ناتۆ یارمەتیی ‌هێزەکانی ئەفغانستان دەدەن بۆ زاڵبوون بەسەر داعش و تاڵیبان. ناتۆ لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کۆتایی بە بەشداری خۆی لە شەڕ لە ئەفغانستان هێنا و ئێستا تەنیا لەڕووی راهێنان و راوێژکاری و هەواڵگری  یارمەتیی ‌هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان دەکات.

 





ئەم هەواڵە 1366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad