English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا كرا
2018-09-03 [02:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سوێندی یاساییان خوارد و په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتییش سوێندی یاساییان خوارد دواتر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كهی به‌ڕێوه‌ برد.

محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق ناوی هه‌ریه‌ک له‌ "ئوسامه‌ نوجێفی، ته‌لال زه‌وبه‌عی، محه‌مه‌د ته‌میم، ئه‌حمه‌د جبووری و محه‌مه‌د حه‌لبووسی" به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیاز كراون.

بەپـێی میدیاکانی عێراق لە کۆی 329 پەرلەمانتار 317 پەرلەمانتاریان لە دانیشتنی یەکەم ئامادەبوون و سوێندی یاسایـیان خوارد.

 





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad