English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
[ بڕوانامە..یان..لێھاتوویی ] کامیان گرینگ و پێویستە ؟؟
2018-09-03 [04:05 AM]

ZNA – ھەولێر 




 وەرزش بە مانا گشتی و فراوانیەکەی پێویستی بە خولیاو لێھاتوویی ھەیەو پێویستە ئەو کەسەی ڕوو دەکاتە ھەر یاریەکی وەرزشی سەرەتا خۆشەویستیەکی زۆری بۆ یاریەکە ھەبێ تا وەکو خولیاو ئارەزوو جێ بەجێی بکات و دوور بێ لە پارەو بازرگانی کردن بە یاریەکە کە ئەمەش تاکە ھۆکاری سەرکەوتنیەتی. 

ئینجا گرینگی دان بە توانای جەستەیی و ھزری .لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا ھەبوونی بڕوانامە لە بوارە تایبەتەکان وا دەکات وەرزشوان بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی بچێتە نێو بوارەکە کە بێگومان بەیەکەوە گرێدانی ئەمانە ھۆکاری بەرەو پێش چوون و سەرکەوتنی یاریە وەرزشیەکانە. 
بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دەبینین بەھۆی دەوڵەمەندی و ھەبوونی پارە چەندەھا بڕوانامەی بەرزی وەرزشیمان ھەیە کەچی ئەوانەی لە نێو بوارەکە کار دەکەن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن واتا بڕوامەکە تەنھا بۆ ناوەو ھیچی تر.
 زۆر وەزشوانیشمان ھەبووەو ئێستاش ھەیە لە لایەنی تیۆری لێھاتووە بەڵام لە لایەنی پڕاکتیکی توانای لێدانی فیکەیەکی نیە لە نێو گۆڕەپان. بۆیە ھیوادارم لە کۆلیژو پەیمانگاکان گرینگی بدرێ بە ھەردوو بوار تا ئەو کەسانەی لەپاڵ ئەوەی بڕوانامەکە بەدەست دێنن کەسێکی ئەکادیمی و زانستی بێ و بتوانێ ڕۆڵێکی کارای ھەبێ لە بەرەو پێش بردنی بواری وەرزشی


کەمال یوسف 
 





ئەم هەواڵە 6373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad