English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتر کۆچبەر لە ئاوی زەریاکاندا خنکاون
2018-09-03 [05:07 AM]

​ZNA - هەولێر


ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەناو دەریادا دەخنکێن لە ساڵی ٢٠١٨ بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ئەوەندە و نیو بەرز بووەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوودا دوو هەزار و دوو سەد و حەفتا و شەش کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوە بەرەو ئەوروپا خنکاون، واتە لە هەر ٤٨ کۆچبەر یەکێکیان  خنکاوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٨ ژمارەکە تا ئێستا گەیشتووەتە  هەزار و نەوەد و پێنج کۆچبەر، واتە لە هەر ١٨ کۆچبەر یەکێکیان خنکاوە.

راپۆرتەکە هەروەها باس لەوە دەکات کە کۆچبەران بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی کەمتر خاڵی پەڕینەوەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا هەیە چونکە وڵاتەکان سنوورەکانی خۆیان زیاتر دەپارێزن. ئەمەش وا دەکات کە گەشتی کۆچبەران مەرگەساتی زیاتری لێ بکەوێتەوە.





ئەم هەواڵە 6274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad