English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنەوەیه‌ك لەسەرمووچە و پلەی كارمەندانی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌درێت
2018-09-04 [05:19 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ لە بارەی مووچە و پلەی پۆلیس و هێزەكانی پاسەوانی چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، بڕیارە پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پاسەوانی بكرێت.

لیوا بەختیار بابان، راوێژكاری سەربازی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: بڕیارە پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پاسەوانی بكرێت، گوتی:" بڕیارە پێداچوونەوە بە مووچەی لیواكانی یەك و دووی نەوت و یەكەی پاسەوانی بكرێت.

سەبارەت بەهۆكاری كەم نەكردنەوەی پاشەكەوتی لیواكانی نەوت و پاسەوانی كه‌ نزیكه‌ی 45%ی مووچەكانیانە، بابان گوتی:" نوسراوی زۆرمان بۆ دارایی كردووە، دارایی پێیان راگەیاندووین ئەوەی دەسەڵاتی دەستكاریكردنی مووچەی هەبێت سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، بڕیاروایە دوای دیراسەتكردن ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەباره‌یەوە بدات".

به‌ختیار گوتیشی:" چاوەڕوانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ ئەوەی بڕیار بدرێـت ،تاوەكو مووچەی پاسەوانی وەكو مووچەی پۆلیسی ئاسایی لێ بكرێت، لیواكانی نەوت وگازیش یان بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە یان مووچەیان وەكو پۆلیسی لێ بكرێت".

بەرپرسەكەی وەزارەتی ناوخۆ روونیشی كردەوە بۆ پلەبەرزكردنەوەی كارمەندانی ئەو هێزانەش بە پێی یاسا و رێنماییەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن و هەركەس مافی خۆی پێ دەدرێت، گوتیشی:" ئەگەر نەشكرابێت پەیوەندی بە دۆخی دارایی هەبووە، هەوڵ دەدرێت بەهۆی باش بوونی دۆخەكە شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكرێت".

 





ئەم هەواڵە 13393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad