English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی تمەن زیاتر دابەزی
2018-09-04 [06:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ لە ئێران ریکۆردێکی تازەی شکاندو گەیشتە ١٢ ھەزار تمەن، ئەمە بەرزترین نرخی دۆلارە کە لە بازاڕی ناڕەسمی ئێران ئاڵوگۆڕی پێکراوە.

ماڵپەری بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ھەر دۆلارێکی ئەمرێکی لە بازاڕی ئازادی تاران بە زیاتر لە ١٢ ھەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا بەھای دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە بەو ڕێژەیە دابەزیوە.

بەپێی وێنەی تابلۆی یەکێک لە نوسینگەگانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری کەرەج کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لەناو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەو شارە ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە ١٢ ھەزار و ٨٨٠ تمەن فرۆشراوە، واتە لە ئێستادا نرخی ھەر سەد دۆلارییەک لە ئێران، زیاترە لە یەک ملیۆن و ٢٨٠ ھەزار تمەن.





ئەم هەواڵە 11749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad