ZNA-ههولێر
کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ ی ٩ ی ٢٠١٨ ، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی دەکات
نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەیدا بۆ مەکۆی سەرەکی ڵەگەڵ عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن کۆدەبێتەوە
بەپێی زانیاریەکان کۆبوونەوە تاو توێی پرسی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یەک ڕیزی و یەک تیمی لایەنە کوردستان لەبەغدا لەگرنگترین تەوەرەکانی نێو کۆبوونەوەکە دەبن
ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە |