English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێك: نوسراومان بۆ حكومه‌ت كردووه‌ پاره‌ی قه‌رزی كاره‌با له‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بدرێت
2018-09-04 [06:32 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەپێى هه‌ندێك زانیاریى، خەڵک و فەرمانگەکانى حکوومەت نزیکه‌ى تریلیۆنێک دینارى کرێى کارەباى حکوومى قەرزارن،

وەزارەتى کارەباش چەند رێکارێکى گرتۆتەبەر بۆ گەڕاندنەوەى قەرزەکانى، بەڵام نەیتوانیووە 10%ى قەرزەکانیشى بگەرێنێتەوە.

هۆگرشاڵی  بریکارى وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی دارایی و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ پۆله‌کانی هاوبه‌شانی کاره‌با نزیکى 800 ملیار دینار قه‌رزارن.

شاڵی روونى کردەوە :"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌کانی دابه‌شکردنی کاره‌با به‌رده‌وام سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیانن، به ‌هیچ شێوه‌یه‌کیش قه‌رزی کاره‌با که‌ قه‌رزی میرییه‌ به‌ پێی یاسا هیچ لایه‌نێک توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ له ‌که‌س خۆش بێت،  دەبێت هاووڵاتییان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی کاره‌با بکه‌ن بۆ به‌پشککردنی ئه‌و قه‌رزانه‌ی که‌ له‌سه‌ریانه‌ تاکو زیاتر که‌ڵه‌که‌ نه‌بێت.

محەمەد ئەمین هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە هه‌مان سه‌رچاوه‌ی راگەیاند، "دوای دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کۆمپانیایەک بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەی داوە، قەرزەکانی کارەبا وەک خۆیان دەمێنن بەهیچ جۆرێک لێخۆشبوونیان نییە، چونکە کەس دەسەڵاتى نیە لاى ببات".

شاڵی گوتیشی:" راستە نوسراومان بۆ ئەنجومەنى وەزیران کردووە بۆ ئەوەى قەرزى کارەبا لە پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران لە رێگەى چەک بدرێتەوە، بەڵام ئەو بابەتە تەنها پەیوەندى بە قەرزەى کارەباوە نیە .

ساڵى  رابردوو خەڵک ‌و حکومەت زیاتر لە 600 ملیار دینار قەرزداری کارەبا بوون، ئەمساڵیش 300 ملیار دینارى ترى هاتۆتەسەر.

به ‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى کاره‌با، هاوبه‌شه‌کانیان ملیۆنێک و 500 هه‌زاره‌ که‌ له‌ ماڵان و کۆمپانیاکان و حکوومه‌ت پێک هاتوون.

 

 

باس





ئەم هەواڵە 2605جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad