English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دوانه‌خرێن؟
2018-09-04 [06:43 AM]

نووسینی: سیروان حه‌مه‌شه‌ریف


دواخستنی ھەڵبژاردن بەھەر ھۆکارێک بێت مافی یەکسانی لە ھاوڵاتی ئاسایی دەسەنێتەوە

 وانەزانین ئەم میتۆدی ھەڵبژاردنەی ئێستا لەوڵاتانی دیموکراسی و نیمچە ئازاد باوە ھەروا بەئاسانی بەرھەم ھاتوە بەڵکو بەرھەمی  ڕەنجو ماندوبونی چەندین نەوەو جیلی یەک لەدوای یەک بوە.نابێت لەبیرمان بچێت کە فەرمانڕەواکان سەرەتا خۆیان بە خواوەند دەزانی و تێکڕای خەڵکی بەبەندەی خۆیان.

 زۆری پێویستبو تاوەکو عەقڵ و ئاوەزی  زۆرینەی  خەڵک بگاتە ئاستێک و دەرک بەوەبکەن کە حکومەتەکان خواوەند نین و دەبێ خواوەندەکان لەئاسمان بن نەک زەوی, دیسان فەرمانڕەواکان فێڵی خۆیانی کردو وتیان ڕاستە ئێمە خواوەندنین بەڵام خەڵکی ئاسای نین بگرە ئێمە خوێنی خوا لە لەجەستەماندا دەسوڕێ, دواتریش وتیان ئێمە سێبەری خواین لەسەر زەوی و دەبێ بەویستی ئێمە کارەکان بگوزەرێ.

 لەگەڵ بەرەو پێش چونی مرۆڤایەتیدا ئەوجا باوەڕ بەوەکرا کە فەرمانڕەوا خەڵکانی ئاساییەو ھیچ جیاواز ییەکان نیە, دیسانیش ئەوان سیستمی پاشایەتی و دیکتاتۆریان جێبەجێکرد.

مێژووی ھەڵبژاردن دەگەڕێتەوە سەردەمی یۆنانەکان و ڕۆمانەکان لەدەوڵەت شارەکانی ئەسینا خەڵک بڕیاریان دەدا دیموکراسی ڕاستە وخۆ بکرن و لە مەیدانی شاردا خەڵک ھەڵبژێرن بۆ راییکردنی کارەکان و دواتر دیموکراسی ناڕاستەوخۆ ھاتەبون و ھەڵبژاردن دەکرا بوِ ڕاپەڕاندنی کەسی شیاو بۆ کاری سیاسی .

لە ڕوماندا ھەرھۆزێک دەنگیان دەدا بۆ سەرۆک ھۆزەکەیان و ئەوانیش دەنگیان بۆ سەروی خۆیان دەدا بەڵام دەنگدان ئاشکرا بوو نەک بەنھێنی لەبەرئەوەی ئەخلاق و ڕاستگۆیی لای خەڵک مابو, بەڵام دواتر مرۆڤ چروک و رەِزیل بو و بەھای خۆی لەدەستدا دەنگدان کرابە نھێنی لەبەر دوھۆکار: ١ـ خەڵکانی ناشایستە خۆیان ھەڵدەبژارد و بۆ ئەوەی کاریگەری دروستبکەن و شاراوەبن.٢ ـ دەنگدەریش پیی شەرم و شورەیی بو بە ئاشکرا دەنگی خۆی بدات بەکەسی نەشیاو  و نەگونجاو بۆیە کرا بەنھێنی و تابەڕۆژگاری ئەمڕۆمان گەشتوە.

دواخستنی ھەلِبژاردن بەھەر ھۆکارێک بێت مافی یەکسانی لە ھاوڵاتی ئاسایی دەسەنێتەوە و دەیانکاتەوە بە کۆیلە و ئەڵبەت پلە بە پلە فەرمانڕەواکانیش لەخۆیان دەگۆڕێن لەبەرئەوەی حوکمەکەیان درێژە یان کێشاوە خۆیان لێدەبێت بە بەشێک لە سێبەری خوا, ئەگەر خۆشیان بەخوانەزانن.

بەدەر لەوەی ھەرێمی کوردستان پێویستە دامەزراوەکانی خۆی بپارێزێت و دیسان ڕەوایەتییان پێبداتەوە لە ڕێگای دەنگدانەوە, دیسانیش بۆئەوەی ئەو دوکارە بەدفەڕە دوبارە نەبێتەوە پێویستە ھەڵبژاردنەکان ھەمیشە لەکاتی خۆیاندا دوبارە ببنەوە و خەڵکانی ئاسایی مرۆڤی وەک خۆیان ڕابسپێرن بۆ کردنی کارەکانیان.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad