English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق خۆپیشاندەرێکیان لە بەسرا بە کارەبا کوشت
2018-09-04 [06:40 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە پێی ھەواڵێکی سکای نیوز کە لەسەرچاوە پزیشکییەکانی عێراق گواستویەتییەوە یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانی شاری بەسرەی باشووری عێراق  کە تەمەنی ٣٠ساڵانەو ناوی یاسر مەکییە، کۆچی دوایی کردووە، دوای ئەوەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە کارەبا لێی دراوە.

لە خۆپیشاندانەکانی دوێنیی شاری بەسرە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران چەک و توندو تیژییان بەکار ھێنا.

پارێزگای بەسرە بەدەست نەبوونی ئاوی خواردنەوەو کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەناڵێنێ، خۆپیشاندانەکانیش لە کاتێکدایە کە ھاووڵاتیان داوای باشترکردنی دۆخەکە دەکەن، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە بەکارھێنانی چەک وەڵام دەدرێنەوە.

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 9814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad