English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاولاتیه‌ك له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سووتاند
2018-09-04 [07:16 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پیاوێکی ئێرانی لە بەردەم شارەوانی شاری تاران ئاگری لە خۆی بەردا و بەشێکی زۆری جەستەی سووتا.

ئاژانسەکانی ھەواڵی ئێران رایانگەیاندووە: "ئەو پیاوە دژی شارەوانی ناڕەزایەتی دەربریووە و ئەو بارودۆخەی ئابووری وڵاتی تێکەوتووە بووەتە ھۆی درووستبوونی فشارێکی زۆر لەسەری و شارەوانیش داوای باجێکی زۆریان لەو ھاووڵاتییە کردووە".

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو پیاوەی خۆی سووتاندووە تەمەنی ٤٥ ساڵانە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم شارەوانی تاران خۆی سووتاندووە، بەڵام پاسەوانەکانی باڵەخانەی شارەوانی نەیانھێشتووە بەتەواوەتی بسوتێ و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوەو بەقوڵی زۆربەی بەشەکانی جەستەشی سووتاوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن: "ئەو پیاوە خاوەن دووکانە و شارەوانی داوای لێکردووە بڕی ٤٠ ھەزار دۆلار باج بدات".

سەرچاوەیەکی دیکەش گوتوویەتی: "شارەوانی بەھۆی ئەوەی دووکانەکەی گۆڕیوە بۆ پیشەیەکی دیکە داوای باجی لێکردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی شارەوانی باجێکی زۆر لە دووکاندارەکان وەردەگرێ، لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی کارە تازەکەیان ناداتێ".

 

دووكاندارێك له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سووتاند





ئەم هەواڵە 5722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad