English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامین پەناهی لەسێدارە نەدراوە
2018-09-04 [07:24 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە شەوی رابردووەوە خەڵکێکی زۆر لەبەردەم گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج کۆبوونەتەوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە زیندوومانەوەی رامین حوسێن پەناھی، بەندکراوی سیاسی کورد.

ئەمجەد حوسێن، پەناھی برای رامین تایبەت بە کوردستان٢٤ی ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە لەسێدارەدانی رامین دەکات و دەڵێ "ھەرچەندە رامین ئێستا زیندووە و ئەو ھەواڵانەی باسیان لە لەسێدارەدانی لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە دەکرد دوورن لە راستییەوە"، بەڵام نەیشاردەوە کە گیانی رامین ھێشتا لە مەترسی لەناکاوی لەسێدارەدان دایە.

ئەمجەد پەناھی، راشیگەیاند، دوای داوا و فشارێکی زۆر ئەمڕۆ رێگە دراوە بە دایک و باوکی رامین چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت.

ھاوکات ئەمجەد پەناھی، دەڵێ "رامین یەک ھەفتەیە لێوەکانی خۆی دووریووە و مانی لە خورادن گرتووە و لەژێر فشاری بەرپرسانی زیندانیشدا رێگەی بە کردنەوەی لێوەکانی نەداوە".

لە دوێنێوە شەپۆلێکی دیکەی داواکاری چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ راگرتنی بریاری لەسێدرەدانی دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستاش دەسەڵاتی دادوەری سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سزاکەی.

رامین حوسێن پەناھی لە ٢٣/٦/٢٠١٧، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتێکی سیاسی رۆژھەڵاتی کوردستان، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکرا، لە ٢٥/١/٢٠١٨، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا.





ئەم هەواڵە 1528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad