English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی سەربازی عێراق ھەرەشە لە ئیسرائیل دەکات
2018-09-04 [07:47 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی وەڵامی هەڕەشەكانی ئافیگدۆر لێبرمانی وەزیری بەرگری ئیسرائیلی دایەوەو رایگەیاند، بەزاندنی سەروەری خاكی عێراق هێڵی سوورە.

ئەو سەرچاوەیە، كە پلەی سەربازی لیوای لەوەزارەتی بەرگری عێراق هەبووەو قسەی بۆ كەناڵی RTی كردووە، راشیگەیاند، چاوەڕێی هەڵوێستی فەرمی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارییەكانی عێراق دەكەن.

هەروەها رایگەیاندووە، كە ئەوان كاردانەوەیان بۆ هەر دەستدرێژی‌و هێرشێك دەبێت، كە بكرێتە سەر سەروەری عێراق، بەهەڕەشەكانی ئیسرائیلیشەوە.

پێشتر وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندبوو، كە ئەوان رووبەڕووی هەر مەترسییەكی ئێرانی دەبنەوە لەهەر كوێیەك بێت، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبووەوە، گوایە ئێران موشەكی بالیستی رەوانەی ناوچەكانی عێراق كردووە.




 





ئەم هەواڵە 7546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad