English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوونە ناو کوتلەیەکی گەورە بۆ ھەر ئەندامێک نرخی گەیشتە ٢٥٠ ملیۆن دینار
2018-09-04 [07:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی گوتەی پەرلەمانتاران ، کوتلە گەورەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵ دەدەن ئەندامە نوێکانی ئەنجومەن بۆ خۆیان رابکێشن بەرامبەر بە بەخشینی ٢٥٠ ملیۆن دینار ، جگە لە ھەوڵی دیکە بۆ رازی کردنی ئەو ئەندامانە .

فورات تمیمی یەکێکە لەو ئەندامانەی لە دانیشتنەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبوو  بۆ سوێندخواردنی دەستوور و ھەلبژاردنی سەرۆکێکی پەرلەمانی نوێ , رایگەیاند کە ھەوڵی زۆر لە ئارادایە بۆ رازی کردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەن کە پۆستیان لە حکومەتی ئایندەی عێراق پێبدەن بەرامبەر بە چوونە ناو کوتلە گەورەکانەوە .

عەلی بدێری ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە کە ئەو ھەوڵانە بوونیان ھەیە، ھەروەھا پارە بەخشین بۆ ئەوانەی دەچنە نێو کوتلە گەورەکانەوە .

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ، تۆمارێکی دەنگی ئاشکرا بووە لە نێوان ئەندامێکی ئافرەت و یەکێک لە سەرکردەکانی کوتلەیەک ، کە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار دەخاتە بەردەمیان بەرامبەر بە چوونە نێو کوتلە گەورەکە . بەپێی سەرچاوەکە ئەو تۆمارە دەنگییە لە چەندین سایتە ئەلیکترۆنیەکان و واتسئاپ و فەیسبوک بڵاو بۆتەوە کە بۆتە جێگەی سەرسورمانی ئەو ئەندامە ئافرەتە .





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad