English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد
2018-09-04 [07:55 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە دەستیپێکرد. 

کاژێر ١١:٣٠ خولەک شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە گردی زەرگەتەی سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازییان لێکرا.

کۆبوونەوەی شاندی ھەردوولا، تەنیا پرۆسەیەکی ئاشتەواییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و رەوینەوەی ئەو جۆرە لە بارگرژییە کە لەدوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی عێراق لە نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتیش لەنێوان چوار لایەنەکە و یەکێتی و پارتی دروستببوو.

سەردانی شاندی پارتی بۆلای بزووتنەوەی گۆڕان، دوایین وێستگەی سەردانەکانی پارتی دێت بۆلای لایەنە سیاسییەکان، ئەگەرچی لە دوو بۆ سێ رۆژی رابردوو پارتی ئامادەبوون سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن، تەنانەت پێش سەردانی ھاوپەیمان و کۆمەڵ، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان بەھۆی ھەندێک پرسی نێوخۆیی و سەرقاڵی خۆی کۆبوونەوەکە خرایە ئەمڕۆ سێشەممە.
ئەم کۆبوونەوە دوای ئەوە دێت کە شاندەکەی پارتی رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ھەریەک لە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ و بەرھەم ساڵح، سەرۆکی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆبووەوە.

بڕیاریشە رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨، ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 3817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad