English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێک لە شیرینی خەودا کوژرا 
2018-09-04 [12:05 PM]

ZNA – ھەولێر 



گەنجێک کە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکەوە لەکاتێکدا نووستبوو، کوژرا. بەگوتەی کەسوکاری کوژراوەکە "بکوژەکە گوتوویەتی بەھۆی ئەوەی خەونم پێوە بینیوە و لە خەونمدا ھەراسانی کردووم، بۆیە کوشتوومە".


مەسعوود سەدیق ئەحمەد، لەکاژێر ٠٥:٠٠ـی بەیانی لە سەر کارەکەی بووە، کە ئێشکگرییە لە موەلیدەیەکی ئەھلی لەنێو بازاڕی دەربەندیخان کاتێک ھێرشی کراوەتەسەر و بەچەقۆ لێیدراوە.

بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەربەندیخان "گەنجەکە، بەھۆکارێکی نادیار لەناو خەودا لە لایەن گەنجێک بە ناوی (ق. ێ. ح.) کە پیشەی فرۆشتنی سەموونە بە گەڕەک و ناوبازاڕدا بەر چەقۆ دراوە، چەند چەقۆیەک لە سنگ و سەری دراوە، دوای ھەڵھاتنیشی مەسعوود خۆی دەگەیەنێتە چێشتخانەیەک کە بەرامبەر مووەلیدەکەیە و ئەوانیش گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".

بەگوتەی کاروان باوەشێخ، کە کەسوکاری کوژراوەکە  گووتی "بکوژ لە ڕووی دەروونییەوە نەخۆشە و پێشتر دووجار ھەوڵی سووتاندنی مووەلیدەکەی داوە، گوتوویەتی شەوان مەسعوود دێتە خەونم و ئەزییەتم دەدات و ھەراسانی کردووم بۆیە کوشتم".

 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 13153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad