English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی کارەبای مولیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ٨ دیاریکرا 
2018-09-04 [12:43 PM]

ZNA – ھەولێر 



لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی ئاب و  خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول ڕاگەیاند.
 
سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ٨ بە (٤١) دینارە، کە تێکرای کارکردنی موەلیدەکان لەنێوان (٣٣٥) بۆ (٣٧٠) کاتژمێر کاریان کردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لە گەرەکێکەوە بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە.

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانکی (٩) ئەیلول، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ووتی؛ لە مانگی ئەیلول-دا رۆژانە بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبای ٢٤ کاتژمێر بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت، واتە ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن.

ووتیشی: لە کۆبونەوەکەدا، ئەو خاڵە دووپات کرایەوە کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٥) خولەک زیاتر بەسەر دابینکردنی کارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون سیتیەکان نرخی کیلۆواتێک بە (٢٢٠) دینار دیاریکرا، بەڵام ئەگەر سیتیەکان وێستگەکانیان (١١) کەیڤی بوو ئەوا (٥) دینار و وێستگەکەی (٣٣) کەیڤی بوو (١٠) دیناری بۆ زیاد دەکرێت. 
ی.ا





ئەم هەواڵە 12280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad