English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتانیاھۆ: رێککەوتنی ئەتۆمی لێک نزیکبوونەوەی ئیسرائیل و عەرەبەکانی لێکەوتەوە
2018-09-04 [12:53 PM]

​ZNA - هەولێر


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، وێڕای ئەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێرانو  وڵاتانی ٥کۆیەک، بە خراپترین رێككەوتنی مێژوو ناودەبات، دەڵێێ ئەم رێككەوتنە تەنیا یەك لایەنی ئەرێنی ھەبوو ئەویش لێك نزیك بوونەوەی ئیسرائیل و جیھانی عەرەب بوو.

بنیامین نەتانیاھۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، رێككەوتنی وڵاتانی ٥ كۆیەك لە ھاوینی٢٠١٥ لەگەڵ ئێران لە ھەموو روویەكەوە رێككەوتنێكی خراپ بوو لەو روویەوە نەبێت كە بووە ھۆی لێك نزیك بوونەوەی بێ وێنەی ئیسرائیل لەگەڵ جیھانی عەرەبی.

ھاوكات پێداگری كردۆتەوە كە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی ئیسرائیل لەگەڵ جیھانی عەرەبی ھەنگاوێكی یەكجار گرنگە.

ئیسرائیل و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە لەوانە سعودیا بە توندی دژی رێككەوتنی ئەتۆمی بوون و دوای ھاتنە سەر كاری ترامپ ھاوپیەمانییەكی سێ لایەنەیان دژ بە ئێران دروست كرد و ھاوكات پشتیوانی ترامپیان كرد لە بریاری كشانەوەی ئەمریكا لەو رێككەوتنە.





ئەم هەواڵە 5854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad