English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەمریکا هوشداری دەداتە روسیا و ئێران و بەشار ئەسەد
2018-09-04 [01:31 AM]

​ZNA - هەولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئیدلب هوشداری دایە ئێران و روسیا و رژێمی سووریا.

ترەمپ لە تویتێکدا نووسیویەتی پێویستە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا هێرشێکی سەرەڕۆیانە نەکاتە سەر پارێزگای ئیدلب.

ترەمپ دەڵێ، ئەگەر رووسیا و ئێران لەم هێرشەی ئەسەدا بەشداری بکەن، لەو کارەساتە مرۆییەی کە لە ئیدلب دەکەوێتەوە، بەرپرسیارن.

بە گوتەی سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، رەنگە بەهۆی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلب هەزاران کەس بکوژرێن.

ماوەیەکە هێزەکانی سووریا بە پاڵپشتیی رووسیا و ئێران خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر پارێزگای ئیدلب ئامادە دەکەن. شاری ئیدلب لە ژێر دەستەڵاتی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایە کە لە حکومەتی تورکیا نزیکن.  

 





ئەم هەواڵە 1462جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad