English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زریانی "جێبی" باران و بای بەهێزی لە رۆژئاوای ژاپۆن لێ کەوتەوە
2018-09-04 [01:33 AM]

​ZNA - هەولێر


بەهێزترین زریان کە لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا لە ژاپۆن روویدا، بەشێکی زۆری ژاپۆنی گرتووەتەوە.

 ئاراستەی زریانەکە بەرەو باکووری وڵاتە و بە پێی پێشبینییەکان دەبێتە هۆی راخوشینی زەوی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن خێرایی با گەیشتووەتە ٢١٥کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا.

زۆر باڵاخانەی حکومی و بەرزەخانووی وەک کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری ئۆساکا بەهۆی زریانەکەوە داخران.

شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، بۆئەوەی بتوانێت سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بکات،  گەشتێکی بۆ دوورگەی کیوشوو  لە باشووری وڵات هەڵوەشاندەوە.





ئەم هەواڵە 5941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad