English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆریای باشوور سەردانی کۆریای باکوور دەکات
2018-09-04 [03:27 AM]

​ZNA - هەولێر


 چوونگ ئیوو-یۆنگ راوێژکاری ئەنجومنی ئاسایشی کۆریای باشوور بإڕیارە سەردانی کۆریای باکوور بکات.

چوونگ ئیوو-یۆنگ پێش گەشتەکەی لە کۆبوونەوەیەکی کاربەدەستانی باڵای ئاسایشی کۆریای باشوور رایگەیاند مەبەستی لەم سەردانە دەستنیشانکردنی کاتی چاوپێکەوتنی نێوان سەرکردەکانی هەر دوو کۆریایە  کە بڕیاریان داوە لە مانگی ئەیلوول بۆ دووەمجار کۆ ببنەوە. 

چوونگ هەروەها گوتی: سیئول راگەیاندنی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان هەر دوو کۆریا بۆ سەقامگیری و ئاشتی کە لەرێگەی داماڵینی یەکجاریی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوورەوە دێتە دی، بە خاڵێکی گرینگ دەزانێت.

چوونگ لەگەڵ چوار کاربەدەستی دیکە رۆژی چوارشەممە سەردانی کۆریای باکوور دەکات.

 





ئەم هەواڵە 5881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad