English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ووڵاتی زلهێز هەڕەشە لەسوریا دەكەن لەسەر هێرشكردنە سەر ئیدلب
2018-09-05 [04:51 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمریکا و تورکیا رایانگەیاند: هەردوو وڵات کۆکن لەسەر ئەوەی هەر هێرشێکی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ئیدلب "قبوڵکراو نییە"، کە دوا پێگەی ئۆپۆزیسیۆن و گرووپە چەکدارەکانی نەیاری حکومەتی سووریایە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مایک پۆمپیۆ و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا بڵاوکردەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەردوو وەزیر لەسەر ئەوە کۆکبوون هەر هێرشێکی کەمتەرخەمانەی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ئیدلب، کە ببێتە هۆی ئاڵۆزترکردنی دۆخی سووریا  قبوڵکراو نییە.

 

ماوەی چەند مانگێکە سوپای سووریا بە پاڵپشتی رووسیا و ئێران خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئیدلب ئامادە دەکات، کە دوا پێگەی ئۆپۆزیسیۆن و گرووپە چەکدارەکانی نەیاری حکومەتی سووریایە.
 
ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا دژی ئەو هێرشە چاوەڕوانکراوەن، واشنتن چەند جارێک هەڕەشەی وەڵامدانەوەی حکومەتی سووریای داوەتەوە ئەگەر هێرشبکاتە سەر پارێزگای ئیدلب.
 
 

 





ئەم هەواڵە 3154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad