English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەكانی شەوی رابردووی بەسڕە دەیان قوربانی لێكەوتەوە
سوتاندنى بينایەی پارێزگای بەسرە
2018-09-05 [05:09 AM]

​ZNA – هەولێر


شەوی رابردووی خۆپیشاندانەكانی بەسرە جارێكی تر سەری هەڵداوە و گرژی و ئاڵۆزیەكی توندی لێكەوتەوە، 6 كەس كوژران و دەیان كەسی دیكەش برینداربوون.

شەوی رابردوو خۆپیشاندانەكانی بەسرە گرژیی زیاتری تێكەوت و ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر هه‌ڵيانكوتايه‌ سه‌ر بيناى پارێزگارى به‌سره‌ و ئاگريان تێبه‌ردا، دواتر فه‌رمانده‌ى ئۆپەراسيۆنه‌كانى پارێزگاى به‌سره‌، بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى به‌سه‌ر شارى به‌سره‌دا سه‌پاند.

ھەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، لە خۆپیشاندانەكانی بەسرەی باشووری عێراق، 6 كەس كوژران و 67 كەسی دیكەش لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

كوژرانی خۆپیشاندەرانی بەسرە موقتەدا سەدری تووڕەكرد و له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در تووڕه‌یی خۆی له‌ ره‌فتاره‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره‌ نیشاندا.

له‌ تویته‌كه‌یدا سه‌در نوسیویەتی: "ئه‌وه‌ی له‌ به‌سره‌ رووده‌دات كاره‌ساته‌ و ئه‌وه‌ی زیاتر منی تووڕه‌ كردووه‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی چه‌ند ئاژاوه‌گێڕێكی ناو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ره‌ سته‌ملێكراوه‌كان، كه‌ جگه‌ له‌ نوقڵێكی به‌كه‌رامه‌ت بۆ ژیانی خۆیان هیچی تریان داوا نه‌كردووه‌".

سه‌در جه‌ختیشیكرده‌وه‌: "پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ی به‌سره‌ له‌ چنگی گه‌نده‌ڵی، تایفی و میلیشیاكان ده‌ربهێندرێت".

بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و ئاوی پاكی خواردنەوە، ھەروەھا جێبەجێ نەكردنی بەڵێنەكانی حكومەت، ھەفتەیەكە دانیشتووانی بەسرە، بەچڕی دەستییان بە خۆپیشاندانەكان كردووەتەوە و دووجاریش ھەڵیانكوتاوەتە سەر باڵەخانەی پارێزگای شارەكە.

 





ئەم هەواڵە 6127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad