English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دڵشاد شەهاب: ئەوانەی دەیانگوت حكومەت گەندەڵە ئێستا تامەزرۆی مانەوەی ئەم دەسەڵاتەن
2018-09-05 [05:57 AM]

ZNA – هەولێر


 

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی ئەم حكومەتەیان پێ گەندەڵ و دیكتاتۆر بوو، تامه‌زرۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ن ، هەر ئەوانەش  داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن .

دڵشاد شەهاب ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "ئەو لایەنانە خۆیان پێشتر ده‌یانگوت حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره‌، لێی كشانه‌وه‌ داوای نه‌مانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان ده‌كرد ئێستا خێره‌ داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ئه‌ی چی جوابی جەماوەری خۆیان ده‌ده‌نه‌وه‌".

شەهاب گوتیشی "پاساوی لایه‌نه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن لاوازه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رسورن با له‌ڕێگای فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه‌ پڕۆژه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان پێشكش بكه‌ن خۆ ئێستا ئه‌وان زۆرینه‌ن پارتی ( ٣٨ ) كورسی هه‌یه."

ئەو روونیشیكردەوە ، پارتی ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ كورسیەكانی پەرلەمانیش بهێنێت نیه‌تی نییه‌ كوردستان به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌ببات.

لەبارەی حکومەتی نوێی عێراقەوە دڵشاد شەهاب وتی، "به‌پێی كۆبوونه‌وه‌كان ‌ من ئومێدم هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌كان هه‌تا ئه‌وێ بڕۆن به‌یه‌ك وه‌فد بچینه‌ به‌غداد."

 





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad