ZNA- ھەولێر ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى سوریا (سانا)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانى به‌رگریی ئاسمانى چه‌ند مووشه‌كێكى فڕۆكه‌كانى ئیسرائیلیان له حوما، ته‌قانده‌وه.
ئاژانسى (سانا) له هه‌واڵێكیدا بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى سووریا، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كى ئیسرائیلییان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ى ناوچه‌ى وادیى عیون له حوما كراون.
پێشتر ئاژانسه‌كه له هه‌واڵێكی بهپهلهیدا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له‌ناوچه‌ى وادی عیون، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیستراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل بۆردوومانى سووریا ده‌كه‌ن، پێشتریش چه‌ندین جار هێرشی هاوشێوه‌یان كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه و باره‌گا و بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌و وڵاته.
ئەم هەواڵە 7504جار خوێندراوەتەوە |